سه‌رۆکی هه‌رێم
مه‌سعود مه‌لا مسته‌فا بارزانی له (16/8/1946) له شاری مه‌هاباد له كوردستانی ئێران، له ژێر ئاڵای كوردستان و له رۆژی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له دایك بووه. له سه‌رده‌می ته‌مه‌نی كورتی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد كه یه‌كه‌م كیانی سه‌ربه‌خۆی كوردی بووه.
پاش رووخانی كۆماری كوردستان له ساڵی (1947)، بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ل كۆمه‌لێك له پێشمه‌رگه‌كان و بنه‌ماڵه‌كانیان ناچار بوون بگه‌ڕێنه‌وه كوردستانی عێراق و پاشان له‌لایه‌ن رژێمی عێراقه‌وه هه‌موویان دوورخرانه‌وه بۆ شاره‌كانی خوارووی عێراق، به تایبه‌تی (به‌غدا و به‌سره)، به‌ڵام مه‌لا مسته‌فا بارزانی باوكی مه‌سعود بارزانی ڕێبه‌ری شۆرشی كورد له‌گه‌ل هه‌ڤاڵانی به‌ره‌و یه‌كێتی سۆفیه‌ت به‌ڕێكه‌وتن و تا ساڵی (1958) له‌وێ مانه‌وه.
مه‌سعود بارزانی به‌هۆی هۆكاری سیاسی و په‌یوه‌ندی به شۆرشی ئه‌یلول خوێندنی ناوه‌ندی ته‌واو نه‌كرد و به‌غدای به‌جێهێشت و له ته‌مه‌نی (16) ساڵی له ساڵی (1962) چه‌كی هه‌ڵگرتووه وچۆته ریزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له شۆڕشی كورد كه له یانزده‌ی ئه‌یلولی (1961) به رابه‌رایه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزانی ده‌ستیپێكرد و تا ساڵی (1975) به‌رده‌وام بوو. له ژێر رێنمایی و پشتگیری باوكی تێكه‌ڵی خه‌باتی سیاسی بووه.
به‌ڕێز بارزانی ژیانی لاوێتی خۆی ته‌رخان كردبوو بۆ ئه‌و ئامانجه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رزی كردبووه‌وه، له ساڵی (1961)، ئه‌ویش دیموكراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی و پاشان فیدرالیزم بۆ كوردستان له چوار چێوه‌ی عێراقێكی دیموكراتیدا، به‌ڕێزیان خه‌باتێكی زۆری بۆ ئه‌م چاره‌سه‌ره واقیعیه كردووه.
مه‌سعود بارزانی له ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا به شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ تێكه‌لی كاروباری سیاسی بووه و له ساڵی (1970) به‌شداری ئه‌و تیمه كوردیه بووه كه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كردووه له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئۆتۆنۆمی. له ساڵی (1971) له كاتی سازدانی كۆنگره‌ی هه‌شتی پارتی دیموكراتی كوردستان به سیفه‌تی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی هه‌ڵبژێردراوه و پاشان بووه به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ركی به‌رپرسی ده‌زگای ئه‌منی گرتۆته ئه‌ستۆ.
پاش نسكۆی شۆرشی ئه‌یلوڵ له ئه‌نجامی رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر له نێوان شای ئێران و حكومه‌تی عێراقی له ساڵی (1975)، به رێنمایی جه‌نابی مه‌لا مسته‌فای باوكی، مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ ئیدریس بارزانی برای و ژماره‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانی پێكه‌وه هه‌ڵسان به رێكخستنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه و دامه‌زراندنی سه‌ركردایه‌تی كاتی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ داكۆكیكردن له كورد و كوردستان. وله (26/ گوڵانی/ 1976) شۆرشی گوڵان ده‌ستی پێكرد.
له ساڵی (1976 تا 1979) مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ باوكی له ئه‌مریكا ژیاوه وه پاش رووخانی رژێمی شای ئێران، گه‌ڕایه‌وه ئێران تا ته‌رتیباتی هاتنه‌وه‌ی باوكی بۆ ئێران بكات به‌ڵام ئه‌و رۆژه‌ی كه به‌ڕێز بارزانی (1/3/1979) گه‌یشته‌وه ئێران، باوكی له واشنتۆن كۆچی دوایی كرد. له مانگی (11 ی 1979)، له كۆنگره‌ی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان به شێوازێكی دیموكراسیانه به‌ڕێز بارزانی به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
رۆڵی هه‌ریه‌كه له مه‌سعود بارزانی و ئیدریس بارزانی برای، زۆر به‌رچاو بووه له ساڵانی (1980 تاوه‌كو 1987) له دامه‌زراندنی چه‌ندین به‌ره‌ی سیاسی له عێراق و به تایبه‌تی كه به‌ره‌ی كوردستانی دامه‌زرا له چه‌ندین ڕێكخراو و حزبه كوردستانیه‌كان.
به‌ڕێز بارزانی و خێزانه‌كه‌ی زۆر قوربانیان له پێناو كێشه‌ی كورد داوه و له دوای له دایك بوونیه‌وه تا 12 ساڵ به‌رێزیان باوكی خۆی نه‌بینیوه، كه له دووره وڵات له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ده‌ژیا. سیخوره‌كانی رژێم سێ برای به‌ڕێز بارزانیان تیرۆر كرده‌وه (32) كه‌س له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی به‌ڕێزیان له‌گه‌ل ئه‌و (8000) بارزانی بوون كه رژێمی به‌عس ئه‌نفالی كردن له ساڵی (1983)، خودی جه‌نابی مه‌سعود بارزانی ئامانجی چه‌ندین هه‌وڵی تیرۆر بووه به تایبه‌تی هه‌وڵی تیرۆر كردنی له ڤیننای پایته‌ختی نه‌مسا له (8/1/1979). رژێمه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی عێراق (16) جار گوندی (بارزان)نیان خاپوور كردووه كه گوندی به‌ڕێزیانه، به‌ڕێز بارزانی كتێبێكی له‌سه‌ر رۆڵی مێژووی مسته‌فا بارزانی باوكی له بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ژێر ناوی (بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد) كه له سێ به‌رگ پێك هاتووه نووسیوه، له‌گه‌ل چه‌ندین ووتار و بابه‌تی سیاسی كه له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی كوردستان بڵاو كرا‌و نه‌ته‌وه.
پاش شه‌ڕی هاوپه‌یمانان دژ به عێراق، به‌ڕێز بارزانی هه‌ماهه‌نگی به‌ره‌ی كوردستانی كرد و سه‌ركردایه‌تی راپه‌رینی ئاداری (1991) ی كورده‌كانی كرد كه بووه هۆی ئازاد كردنی به‌شێكی زۆری كوردستانی عێراق له ده‌ست رژێمی به‌غدا.
له مانگی نیسانی (1991) گفتوگۆ له گه‌ل به‌غدا ده‌ستی پێكرد و به‌رێز بارزانی بۆ چه‌ندین مانگ سه‌رۆكایه‌تی شاندی كوردی كرد كه له هه‌موو حزبه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی پێكهاتبوو. له گفتوگۆكان به هیچ ئه‌نجامێك نه‌گه‌یشتن به هۆی ره‌ت كردنه‌وه‌ی داخوازیه‌كانی كورد كه بریتی بوون له ئۆتۆنۆمی هه‌رێمایه‌تی و دیموكراتیزه كردن له لایه‌ن عێراقه‌وه.
هه‌روه‌ها له كۆنگره‌ی (12) ی پارتی دیموكراتی كوردستان له ساڵی (1999) جارێكی تر به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
مه‌سعود بارزانی له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه تا وه‌كو له ناوچوونی رژێمی به‌عس، به‌شداری چه‌ندین كۆنگره و كۆبوونه‌وه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی كردووه. وه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی واشنتۆن له ساڵی (1992) و پاشان له (1993) و له كۆنگره‌ی سه‌لاحه‌دین (1992) و كۆنگره‌ی له‌نده‌ن له دیسمبری (2002) و كۆنگره‌ی سه‌لاحه‌دین له شوباتی (2003).
به‌رێز بارزانی رۆلێكی سه‌ره‌كی هه‌بووه له سه‌رجه‌م پێشهاته سیاسیه‌كانی عێراقی نوێ‌دا، پاشانیش له دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی حوكمرانی عێراقی له (31ی ته‌مموزی 2003)، كه تیایدا بووه ئه‌ندام و دواتریش بووه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه.
له (12ی حوزه‌یرانی 2005) به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی وه‌كو یه‌كه‌مین سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرا له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق.
وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌ردانی فه‌رمی چه‌ند وڵاتێكی كردووه وچه‌ند سه‌رۆكی وڵات وسه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاتانه‌ی بینی، چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجام دا له‌گه‌ل سه‌رۆك بۆش سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له (2005/10/25) وتۆنی بلێر سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له (2005/10/31)وپاپای ڤاتیكان له(2005/11/14) وبرلسكونی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا له(2005/11/13) و شا عبدالله مه‌لیكی سعودیه له (2007/3/13) و شا عبدالله مه‌لیكی ئوردن له(2007/3/19) .
وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم چه‌ند ئۆرگانێكی دامه‌زراندووه بۆ پته‌وكردنی هاوپه‌یمانی له نێو هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان و باشتركردنی پرۆسه‌ی بڕیاردان له هه‌رێم:
أ- له ڕۆژی (22 /1 /2007) ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كوردستان دامه‌زرا كه تیایدا سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌كات، و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ڕێز (كۆسره‌ت ره‌سول) له‌گه‌لأ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان و جێگره‌كانیان و سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
ب- ئه‌نجوومه‌نی باڵای پارته سیاسیه‌كان، كه كه‌سایه‌تی یه‌كه‌می پارته سیاسیه‌كان تیایدا ئه‌ندامن، كه له‌م حزبانه‌ی خواره‌وه پێكدێت: پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، حیزبی سۆشیالیستی دیموكراتی كوردستان، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی كوردستان.
سه‌رۆك بارزانی شه‌یدای خوێندنه‌وه‌یه به تایبه‌تیش حه‌ز به خوێندنه‌وه‌ی كتێبی مێژوویی و سیاسی و سه‌ربازی ده‌كات وه هه‌روه‌ها زۆر حه‌زیش له وه‌رزش ده‌كات.
مه‌سعود بارزانی ساڵی (1965) هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی هه‌شت منداڵه.
بارزانی شاره‌زایی ته‌واوی له زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی هه‌یه، هه‌روه‌ها شاره‌زایی له زمانی ئینگلیزی هه‌یه و قسه‌ی پێده‌كات.